هاوڵاتیانی شاری خانه‌قین له به‌رامبه‌ر ووشکردنی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه له هه‌فته‌ی رابوردودا تا 17 ئه‌م مانگه هۆشداریان به ئێران دابوو له کردنه‌وه‌ی ئاوه‌که ئه‌گینا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر بێزاری ده‌ربڕینه‌کانیان له ڕێگای داخستنی ئۆتوبانی نێونه‌ته‌وه‌یی سنوری خه‌سره‌وی – مونزریه، به‌ڵام وا دیاره ئێران نه‌ک هه‌ر داخوازی مه‌ردومی شاره‌که‌ی پشت گوێ خستوه به‌ڵکو ده‌ستی به تۆپبارانکردنی ناوچه هه‌رێمیه‌کانی کوردستانی باشوری کردوه. سه‌لام عه‌بدوڵا ڕۆژنامه نووس و سه‌ر په‌رشتیاری لیژنه‌ی له پێناوی ئه‌ڵوه‌ن له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئیمرو ئیتر ئاشکرا بوو که له‌سه‌ر ئاستی دونیادا ئێران جه‌نگی له‌سه‌ر ئاوی ڕاگه‌یاند، که ئه‌م جه‌نگه ڕوبه‌روی عیراق و کوردستان بوه‌ته‌وه وه ئێمه یه‌کمین هێزین که ئێستا به شێوه‌یه‌کی ئاشتی و سڤیلانه به‌ر به‌م جه‌نگه‌مان گرتوه. سه‌ر په‌رشتیاری لیژنه‌ی له پێناوی ئه‌ڵوه‌ن ده‌شڵێت ئهمرو ڕێگامان له نزیکه‌ی1600 گه‌شتیار که له عێراقه‌وه به‌ره‌و ئێران و له ئێرانه‌و به‌ره‌و عێراق ده‌چن گرت و هه‌ر وه‌ها له 60 تانکه‌ر له گواستنه‌وه‌ی بنزین و گاز بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌لنتریک له به‌غدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:27 خوله‌که