سه‌لام عه‌بدولا سه‌رپه‌رشتیاری لیژنه‌ی به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له شاری خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی به هه‌رێمکردنی ئوستانی دیاله‌وه ده‌ڵێت به روونی پرۆژه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه‌یه وه ئه‌وانه‌ی له پشتی ئه‌م پرۆژه‌دا وه‌ستاوون هێزێکن که بریتین له به‌عسیه‌کان، القاعده وه له زۆربه‌ی عه‌ره‌به شۆفینیسته‌کان له دیالی که هه‌مان پرۆژه‌ی سوننیه‌کانه که 70 ساڵه کورد و شیعه ده‌چه‌وسێننه‌وه و ئێستاکه پاش کێشانه‌وه‌ی هیزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌یانه‌وی بڵێن هێشتا ئێمه هه‌ێن و هێزمان هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:00 خوله‌که