سه‌ڵاحه ڕه‌ش شاعیرێکی شیعر سپی ، دڵ سپیه و خاوه‌نی وێنه‌و موزیکێکی ناسکه له نوسینه‌کانیدا به‌ڵام ده‌بێت ڕاستگۆیانه بگوترێت خوێندنه‌وه‌ی شیعری سه‌ڵاحه ڕه‌ش هه‌روا ئاسان نییه و پێویستی به وورد بوونه‌وه و سه‌رنجدان هه‌یه ، چونکه ڕسته‌کان و ده‌سته‌واژه‌کانی وێنه شیعریه‌کانی سه‌ڵاح پێکده‌هێنن قوڵن ، ئه‌مه به‌و مانایه نا شیعره‌کانی ئاڵۆزن، نا ، به‌ڵکو به‌و واتایه‌ی سه‌ڵاح ده‌خوازێت گوێگرانی شیعری خۆی و خوێنه‌رانی شیعره‌کانیشی وه‌ک باڵنده‌کانی ده‌ریا بکه‌ونه باڵه فڕێ و مه‌له‌کردن له یه‌ک کاتدا هه‌م له شینایی ده‌ریادا و هه‌میش له شینایی ئاسماندا.
ده‌توانن گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆرۆی کوردی بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ که ماوه‌که‌ی 9:54 خوله‌که.