Accessibility links

ئینتەرفاکس : خۆکوژێک تەقینەوەکەی ناو میترۆکەی سان پیتەرسبێرگی ئەنجامداوە


سەرچاوەیەک لە کاربەدەستانی ڕوسییەوە بە دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی ڕاگەیاند زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوەدەدەن کە خۆکوژێک لێپرسراوە لە تەقینەوەکەی وێستگەیەکی میترۆ لە سان پیتەرسبێرگ.

هەروەها سەرچاوەکە وتوشییەتی گومانلێکراوەکە 23ساڵە و خەڵکی ناوەڕاستی ئاسیایە و لە جانتایەکی شاندا بۆمبێکی هەڵگرتووە بردوویەتی بۆ میترۆی سان پیتەرسبێرگ.

دەزگاکە بڵاویشی کردەوە پیاوێک کە کامێرا چاودێرییەکان وێنەیان گرتووە و لەماوەی ڕابردوودا گومانی ئەوەی لێدەکرا دەستی هەبووبێت لە تەقینەوەکەدا خۆی داوە بەدەستەوە و ڕەتی کردۆتەوە دەستی هەبێت لە تەقینەوەکەدا.

لە لایەکی تریشەوە دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس بڵاویکردەوە کە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن چاوی کەوتووە بە دەزگای ئاسایش و لەشوێنی تەقینەوەکە لە وێستگەی میترۆکە گوڵی داناوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG