دکتۆر سه‌عیدی شه‌مس پسپۆڕی ئابووری له زانکۆی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت دوابه‌دوای سه‌پاندنی سزا نوێکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و سزاکانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاش بۆ سه‌ر ئێران ، زۆر ئه‌سته‌مه له‌م ده‌مه‌دا بزانرێت ئایا کۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ده‌بێت یان نا و پێویسته چاوه‌ڕوان بکرێت تا بزانرێت ڕه‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی ڕوداوه‌کان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سه‌عیدی شه‌مس ده‌ڵێت به‌هۆی سه‌پاندنی گه‌مارۆی زیاتر به‌سه‌ر پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی‌دا ، ئێران ڕوبه‌ڕووی قه‌یرانی ناوخۆیی ده‌بێته‌وه و بۆ ڕووبه‌ڕوی ئه‌و سزایانه‌ش یان ئه‌وه‌تا ده‌بێت ئێران مل بدات بۆ بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان یان ئه‌وه‌تا بێجگه له به‌رده‌وامی دان به‌و قه‌یرانه‌ی تیایدایه‌تی، هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی تری له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی8:08 خوله‌كه.