Accessibility links

پەرلەمانتارانی حزبەکەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دەستیان لە کار کێشایەوە


پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە، ئەوەش دوای ئەوە موقتەدا سەدری ڕابەریان داوای لێکردن دەست لەکاربکێشنەوە، ئەمەش لە نێوەندی چەق بەستووی هەوڵەکاندا بۆ پێکهێنانی حکومەت.

حزبەکەی سەدر لە هەڵبژاردنەکانی مانگی دەدا سەرکەوت و ژمارەی کورسییەکانی لە پەرلەمانی عێراقدا زیاد بوو بۆ 73 کورسی. بەڵام ناکۆکییە سیاسییەکان لە نێو حزبەکاندا کۆسپی خستۆتە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ عێراق و پێکهێنانی حکومەت.

سەدر لە بەیاننامەیەکدا وتی داواکەی بۆ دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی "قوربانییەک بوو لە منەوە بۆ وڵاتەکە و گەلەکە تاوەکو ڕزگارییان بکات لە چارەنووسێکی نادیار."

ماوەیەکی کورت دوای دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکان، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەکانی پەسەند کرد و لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی بە نابەدڵیتیەوە دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدری پەسەندکردووە.


لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە دەزگای هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، تیایدا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد ئەلحەلبوسی دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکان واژوو دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG