له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سیمینارێک له نێوان پارت و ڕێکخراوه‌کانی ئێرانی‌دا له برۆکسل به‌رێوه‌چوو، که تیایدا له باره‌ی باری ئه‌مڕۆی ئێران‌دا شیکردنه‌وه‌یه‌ک پێشکه‌ش کرا.
سادق زرزا ئه‌ندامی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و جێگری به‌شی ڕێکخستنی ده‌ره‌وه، وه‌کو یه‌کێک له به‌شداربووانی سیمیناره‌که له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌و کۆنفراسه ئه‌وه‌یه ئایا یه‌کگرتنی ڕه‌وته دیموکراتیک و ئازادیخواز و جمهوری خوازه‌کانی ئێران ده‌توانن له بزوتنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و مه‌ردومه ڕۆڵێـکی کاریگه‌رانه‌یان هه‌بێت، هه‌ر وه‌ها چۆن ده‌توانن له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کدا ساغ ببنه‌وه و له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هاوکاری بکه‌ن. ده‌شڵیت ئه‌م سیمیناره سه‌ره‌تایه و درێژه‌ی ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی5:25 خوله‌كه.