چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و پێش ڕۆژی گیان به‌ختکه‌رانی کورده فه‌ێلیه‌کان بوو که له ده‌ورانی ڕژیمی سه‌ددام حوسه‌ێن دا سه‌دان هه‌زار لیان بێ سه‌رو شوێن مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌زگاکانی میدیای کوردی بێجگه له چه‌ند دانه‌یه‌کیان سه‌رنجێکی ئه‌وتۆیان به‌و رۆژه نه‌دا. سادق جه‌عفه‌ر مه‌سعودی سه‌رۆکی پارێزه‌ران له دادگای باڵای تاوانه‌کان له عێراق بۆ دۆسیه‌ی کورده فه‌یلیه‌کان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه کێشه‌که‌مان پشتگوی خراوه و کارێکی وای بۆ نه‌کراوه چ له لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندی وه یاخود حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ده‌شڵێت ڕاسته له کارنامه‌یاندایه، به‌ڵام هه‌نگاوی گرنگ له‌و باره‌یه‌وه نه‌نراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:58 خوله‌كه.