نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له هه‌رێمی کوردستانی عێراق و ئاههنگێڕانهکان له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌کاندا تێکه‌ڵاو بوه. لایه‌ک سه‌ماو ئاهه‌نگێڕان و لایه‌کی تریش بێزاری ده‌ڕبڕین و فه‌ریادی مافه ڕه‌واکان.
سه‌باح یاسین وه‌ڕگێڕ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی کاتی به‌ر ده‌رگای سه‌را له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت جه‌ژنی ئه‌مساڵ بازی به‌سه‌ر هه‌مو پارت وبیرێکی ئاینی و دونیاییان دا و پشتگێری به‌ر ده‌رگی سه‌را و گۆڕه‌پانی ئازادیان کرد. سه‌باح ده‌شڵێت ڕاستیه‌که‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان روبه‌روی ئه‌و نارهواییهی پارتی و یه‌کێتی بوه ، ئه‌وه بۆ خۆی بهردهوامیهکه به‌و باره‌ی با بڵێن به‌رامبه‌ر به نا ڕه‌وایی وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام نه‌ورۆزیش وه پشتگیری خه‌ڵکه‌که ده‌نگێکی گه‌وره‌تر بوو که ئێتر ناره‌وایی وا به ئاسانی ڕێگای پێ نادرێت به تاێبه‌تی له‌م باره گه‌نده‌ڵه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردی دروستی کردوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:01خوله‌كه.