ڕاگه‌یاندن وه یاخود میدیاکان چ روڵێک ئه‌توانن ببینن وه یاخود بینیون له هیڕيشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) ؟ . سه‌باح نه‌سری چالاکی کار‌و باری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت میدیاکان ئه‌رکیان ئه‌وه‌یه ڕۆماڵکردنی ئه‌و ڕاستیانه‌ی له‌م نێوانه‌دا له هه‌ردوو لاوه روو ئه‌دات وه گواستنه‌وه‌یان وه‌کو خۆی، به‌ڵام به هۆی سه‌ختی شه‌ڕه‌که و باری ئاسایش شیانی چونی په‌یامنێرێکی بێ لایه‌ن که له نزیکه‌وه ئه‌و ده‌نگ و باسانه ڕۆماڵ بکات که‌مه . نه‌سری ده‌شڵێت میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئه‌یانه‌وێ ڕه‌وایی به‌و شه‌ڕه بده‌ن و جۆرێک سه‌ر لێشیواوی له ڕاگه‌یاندی کۆماری ئیسلامی‌دا دیاره. نه‌سری له درێژایی قسه‌کانێدا ده‌ڵێت هه‌ندێ له میدیاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه‌شیان شه‌رمه‌زار کردوه ته‌نها له سنوری به‌زاندنه‌وه‌ی سنور بوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:46خوله‌که