Accessibility links

وتوێژەکانی نێوان ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە ڕەوشی ئیدلیب بەردەوامن


وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت شاندێکی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە گەڕانەوە بۆ تورکیا بەمەبەستی گفتوگۆکردنی زیاتر لەسەر زیاد بوونی گرژیـیەکان لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سوریا. دوای ئەوەی کۆبونەوەی نێوانیان لە هەفتەی ڕابردوو نوشستیان هێنا لە گەیشتن بە ئەنجامێک.

مەولود چاوش ئوغڵو ئەمڕۆ گوتی تورکیا و شاندی ڕووسیا پێشنیارەکانیان تاوتوێ کرد سەربارەت بە دۆخی ئیدلیب لە یەکەم رۆژی کۆبونەوەکە لە ئەنکەرە کە رۆژی شەممە بەرێوە چوو. هەروەها گوتیشی لە رۆژی دووشەممە تیمی ڕووسیا گەڕانەوە بۆ تورکیا کە لە سەردانێکیان لە ئوردنەوە دەگەڕانەوە ئەمەش بەمەبەستی ووتووێژی زیاتر.

چاوش ئوغڵو بە پەیامنێرانی گوت ئەگەر هەردوولا بە ئەنجامێک بگەن ئەوا پێویست ناکات ئەمڕۆ هیچ کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت، هەروەها گوتیشی سەرکردەکانی تورکیا و ڕووسیا پێویستە هەنگاو بنێن ئەگەر بە هیچ ڕێکەوتنێک نەگەن.

لەلایەکی ترەوە سوپای سوریا بەڵێنی داوە بەردەوام بێت لە هێرشەکانی.

حکومەتی سوریا نەخشەیەکی بڵاو کردۆتەوە و تیایدا شوێنی شەڕەکان نیشان دەدات کە دەردەکەوێت سوپای سوریا تەنها 15 کیلۆمەتری ماوە تەواوی جادەی سەرەکی ناسراو بە M5 کۆنترۆڵبکات.

ئەم جادە سەرەکیـیە دیمەشقی پایتەخت لەگەڵ باکوری وڵات پـێکەوە دەبەستێتەوە، کە بۆ چەندین ساڵە لە نێوان حکومەت و هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکاندا دابەش بووە.

لە لایەکی دیکە وتەبێژی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەمڕۆ بە ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاند هێرشەکانی ڕژێمی سوریا بە پاڵپشتی ڕووسیا بۆ سەر دوایـین ناوچەی ژێر دەستی ئۆپـۆزسیۆن لە باکوری رۆژئاوای سوریا نزیکەی 700 هەزار کەسی ئاوارە کردووە لەوەتای مانگی 12 ی ساڵی پارەوە.

دەیڤد سوانسن وتەبێژی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نووسینگەی هەماهەنگی مرۆیی گوتی توندوتیژیەکان لە پارێزگاکانی ئیدلیب و حەلەب بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی 689 هەزار کەس.

XS
SM
MD
LG