Accessibility links

تاس: زانایەکی دیکەی ڕووسیا لە شارێکی سایبیریا بە تۆمەتی ناپاکیکردن دەستبەسەرکرا


دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکانەوە بڵاویکردەوە ڕووسیا دووەم زانای لە شاری نۆڤۆسیبیرسکی سایبیریا دەستبەسەرکردووە، ئەوەش بە تۆمەتی ناپاکیکردن لەگەڵ دەوڵەتدا.

تاس بڵاویکردەوە ئەناتۆڵی ماسلۆڤ کە زانایەکی باڵایە لە دەزگای میکانیکی تیۆری و کارپێکراو لە شاری نۆڤۆسیبیرسک، بەهۆی لێکۆڵینەوەیەکی دەزگای ئێف ئێس بی هەواڵگری ڕووسیاوە دەستبەسەرکراوە و گواستراوەتەوە بۆ بەندینخانەیەک لە مۆسکۆ
.
تاس لە زاری سەرچاوەکەوە وتی " ماسلۆڤ گومانی ئەوەی لێدەکرێت زانیارییەکی دزە پێکردبێت کە نهێنی دەوڵەت بووە." ڕوونیشی کردەوە زانیارییەکە پەیوەندی بە موشەکی دەنگبڕەوە هەبووە.

کۆمەڵێک دەزگای دیکەی هەواڵی ڕووسیا ئاماژەیان بەوەدا ماسلۆڤ لە 28 ی مانگی شەشدا دەستگیرکراوە. ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو هەواڵانە پشتڕاست بکاتەوە، پارێزەرەکەی ماسلۆڤیش لەبەردەستدا نەبووە بۆ پێدانی ڕوونکردنەوە.

دەستگیرکردنەکەی ماسلۆڤ لە هەمان هەفتەی دەستگیرکردنی دمیتری کۆلکەردا دێت کە دکتۆرای هەیە لە فیزیا و بیرکاریدا و لە زانکۆی نۆڤۆسیبیرسک کار دەکات، گوایە هاریکاری لەگەڵ دەزگای ئاسایشی چیندا کردووە و بە تۆمەتی ناپاکیکردنی دەستگیرکرا.

لەم ساڵانەی دواییدان ژمارەیەک لە زانایانی ڕووسی بە تۆمەتی ناپاکیکردن دەستگیرکراون، گوایە زانیاریی هەستیارییان داوە بە بیانییەکان. سزای ناپاکیکردن لە دەوڵەت 20 ساڵ زیندانییە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG