Accessibility links

ئینتەرفاکس: ڕووسیا سزا بەسەر بەرپرسانی سیاسیی ئەمەریکا و کەنەدادا دەسەپێنێت


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاوە بڵاویکردەوە مۆسکۆ سزا بەسەر 398 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا و 87 سیناتۆری کەنەدیدا دەسەپێنێت.

دەزگاکە وتی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت ئەم بڕیارەی ڕووسیا دوای ئەوە دێت مانگی ڕابردوو ئەمەریکا سزای بەسەر 328 ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیادا سەپاند. بەمزووانە ڕووسیا سەپاندنی سزای دیکە بەسەر ئەمەریکادا ڕادەگەیەنێت، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ سزاکانی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG