دوای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن دوو هەرێمەکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای وەکو دوو ناوچەی سەربەخۆ ناساند، نرخی دراوی ڕووسی دابەزی، بەجۆرێک لە ئێستادا 80 ڕوبڵی ڕووسی بەرامبەر 1 دۆلاری ئەمەریکییە.
پوتن بڕیارێکی واژۆ کرد تیایدا دوو هەرێمەکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لەژێر دەسەڵاتی جیاخوازەکاندان وەکو دوو ناوچەی سەربەخۆ دەناسێنێت، ئەمەش پێدەچێت ببێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە.
لەمیانەی وتارەکەی پوتندا سەبارەت بە ئۆکرانیا، نرخی دراوی ڕووسی دابەزی بۆ 80.0650 ڕوبڵ لە بەرامبەر یەک دۆلاردا.
دابەزینی نرخی دراوی ڕووسی کە چوار مانگ لەمەوبەر یەک دۆلار 70 ڕوبڵی دەکرد، واپێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی خراپترکردنی هەڵئاوسانی ئابووری ڕووسیا، کە ئەمەش نیگەرانییەکی سەرەکیی ڕووسییەکانە.
لە بەرامبەر یۆرۆشدا ڕوبڵی ڕووسی لە سەدا 2.6 ی نرخەکەی لەدەستدا، لە 89.79 ەوە دابەزی بۆ 90.7850 .
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز