Accessibility links

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە یانەیەکی شەوانەدا لە ڕووسیا 13 کەس گیانیان لە دەستدا


کۆسترۆما، ڕووسیا

بەرپرسانی ڕووسیا دەڵێن بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە یانەیەکی شەوانەی قەرەباڵغدا لە شاری کۆسترۆمای ڕووسیا 13 کەس گیانیان لە دەستداوە.

دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسی وتی ئاگرەکە کاتژمێر 2:30 خولەکی بەیانی ڕۆژی شەممە کەوتۆتەوە لە پۆلیگۆن، کە شوێنێکی کات بەسەربردنە و باڕ و ڕێستۆرانتیشی لێیە، ئاگرەکەش بەهۆی ئەوەوە بووە پیاوێک بە دەمانچەی گڕدار تەقەی لە سەقفی شوێنەکە کردووە.

دەزگاکە لە زاری شایەتحاڵانەوە لە کۆسترۆما بڵاویکردەوە " ئاگرەکە زۆر بە خێرایی ژوورەکەی گرتەوە و زۆریی دووکەڵەکەش وایکردبوو بینینی دەرگاکانی چوونە دەرەوە قورس بێت."

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، خەڵکەکە هاوار دەکەن لە کاتێکدا کە دووکەڵێکی گەورە لە ئاگری سەقفی شوێنەکەوە بەرز دەبێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG