Accessibility links

ڕووسییەکان دوای بڕیارەکەی پوتن بۆ کۆکردنەوەی سەرباز هەڵدێن بۆ جۆرجیا


پیاوانی ڕووسیا هەڵدێن بۆ وڵاتی جۆرجیای دراوسێی ڕووسیا تاوەکو خۆیان بەدووربگرن لە بوون بە سەرباز و شەڕ کردن لە جەنگێکدا کە هاوڕا نین لەگەڵیدا، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن فەرمانی کرد سەدان هەزاران سەربازی یەدەگ کۆبکاتەوە و ڕەوانەی ئۆکرانیایان بکات.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا لە زاری بەرپرسانی ناوخۆوە بڵاوییان کردەوە ڕۆژی یەکشەممە ڕووسییەکان 48 کاتژمێر لەسەر سنووری نێوان ڕووسیا و جۆرجیا چاوەڕێیان کردووە تاوەکو بچنە ئەو وڵاتەوە، زیاتر لە 3000 ئوتومبێل ڕیزییان گرتبوو تاوەکو لە سنوورەکە بپەڕنەوە.

بەپێی ئامارەکانی حکومەت، لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە تبیلیسی پایتەختی جۆرجیا نزیکەی 40,000 ڕووسی وەرگرتووە.

هاوڵاتییەکی ڕووسی بە ناوی دمیتری کوریلیۆکەوە لە تبیلیسی بە ڕۆیتەرزی گوت " کاتێک فەرمانی کۆکردنەوەی سەربازمان بیست، هەموو شتێکمان لە ماڵەوە جێهێشت و ڕۆیشتین."

گوتیشی " ئێمە بە تەواوەتی دژی ئەم جەنگەین. بۆ ئێمە و ئەوانی دیکەش ترسناکە. بمریت و خەڵکی تر بکوژیت، لەبەرچی؟ ئێمە تێناگەین. لەبەر ئەوە بڕیارماندا هەڵبێین."

هاوشێوەی سنووری نێوان ڕووسیا و جۆرجیا، لە هەریەک لە خاڵە سنوورەکانی نێوان ڕووسیا لەگەڵ کازاخستان و فینلەندا و مەنگۆلیا ئوتومبێلەکان ڕیزییان گرتبوو. ڕووسیا سنوورەکانی دانەخستووە، پاسەوانەکانیش بە گشتی ڕێگەیان دەدا خەڵکەکە بڕۆن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG