بەرپرسان دەڵێن فڕۆکەیەکی سەربازی ڕووسی بەسەر بینایەکی نیشتەجێبوونی شاری ئیرکوتوسکی سایبیریادا کەوتە خوارەوە و دوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش دووەمین ڕووداوی کوشندەی لەو شێوەیەیە لە ماوەی شەش ڕۆژدا، هەردوو فڕۆکەکەش لە جۆری سوخۆی شەڕکەر بوون.
فەرمانڕەوای ئیرکوتسک ئیگۆر کۆبزێڤ گوتی فڕۆکەکە بەسەر ماڵێکی دوو نهۆمیدا کەوتۆتە خوارەوە. هەروەها گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.
گوتیشی هیچ کەس لە شوێنەکەدا زیانی پێنەگەیشتووە.
بەرپرسان دەڵێت فڕۆکەکە لە جۆری سوخۆی سو – 30 بووە و لە تاقیکردنەوەدا بووە. ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو فڕۆکەیەکی سوخۆی سو – 34 لە شاری یەیسکی باشووری ڕووسیا بەسەر بینایەکی نیشتەجێبووندا کەوتە خوارەوە و لانیکەم 15 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی ڕووسیا گوتیان بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەو کارەساتە، کە دوو فڕۆکەوانەکەی پێشتر هاتبوونە دەرەوە لە فڕۆکەکە، دەریدەخەن کە لە کارکەوتنێکی تەکنیکی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بووە.
لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا وتی لێکۆڵینەوەیەکی تاوانی دەستپێکردووە لەسەر پێشێلکردنی یاساکانی پارێزراوی.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕووسیا لە سایبیریا
