Accessibility links

وەزیرانی بەرگری بەڕیتانیا و ڕووسیا تاوتوێی ڕەوشی ئۆکرانیا دەکەن


وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شوێگۆ
وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شوێگۆ

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاوییان کردەوە وەزیری بەرگری وڵاتەکە سێرگێی شویگۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا بەڕیتانییەکەی بێن واڵاسدا تاوتوێی ڕەوشی ناو ئۆکرانیایان کردووە.

شویگۆ بە واڵاسی گوتووە مۆسکۆ نیگەرانە سەبارەت بەوەی کیێڤ ڕەنگە ئامادەکاری بکات بۆ بەکارهێنانی " بۆمبێکی پیس " لە ئۆکرانیادا.

شویگۆ لە دوو پەیوەندی تەلەفونی جیادا لە هەمان ڕۆژدا لەگەڵ هاوتا فەڕەنسی و تورکییەکەیدا ئاماژەی بە هەمان شت کردووە و وتوویەتی ڕووسیا نیگەرانە سەبارەت بەوەی ڕەنگە ئۆکرانیا ئامادەکاری بکات بۆ بەکارهێنانی " بۆمبێکی پیس " لە ئۆکرانیادا.

جێی ئاماژەیە ئۆکرانیا چەکی ئەتۆمی نیە، لە کاتێکدا کە ڕووسیا وتوویەتی ناوچەکانی ڕووسیا بە چەکی ئەتۆمی دەپارێزێت.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی گوتی لە ئەوروپادا تەنها ڕووسیا لە توانایدا هەیە چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت، " تەلەفونە بەپەلەکانی " شویگۆش شتەکانی ڕوون کردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG