Accessibility links

پارتیزانەکانی بێلاڕووس: فڕۆکەیەکی سەربازی ڕووسیایی لە نزیک مینسک تەقێندراوەتەوە


فڕۆکەی A-50 ڕووسی
فڕۆکەی A-50 ڕووسی

چالاکەوانانی دژ بە حکومەتی بێلاڕووس بەرپرسیارێتی تەقاندنەوەی فڕۆکەیەکی چاودێری ڕووسییان لە جۆری A-50 لە بنکەیەکی ئاسمانی لە نزیک مینسکی پایتەختی وڵاتەکە ڕاگەیاند، ئاماژەشیان بەوەدا فڕۆکەکە لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە تەقێندراوەتەوە.

کەناڵی هەواڵی بێلساتی پۆڵەندی لە زاری سەرکردەی ڕێکخراوی دژ بە حکومەتی بێلاڕووس ئالیاکساندەر ئازارۆڤەوە بڵاویکردەوە " فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەبوون. بەشداربووانی ئۆپەراسیۆنەکەدا بێلاڕووسی بوون."

وتی " ئێستا پارێزراون، لە دەرەوەی وڵاتەکەن."

ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ هەواڵی هێرشەکە پشتڕاست بکاتەوە. تاوەکو ئێستا ڕووسیا یاخود بێلاڕووس بە فەڕمی هێرشەکەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.

بێڵسات کەناڵێکی پۆڵەندییە و ڕووماڵی هەواڵەکانی بێلاڕووس دەکات و مینسک بە توندڕەو ناویبردووە. ڕێکخراوی دژ بە حکومەتی بێلاڕووسیش کە ئەفسەرانی پێشووی پۆلیسی بێلاڕووسیش لە خۆدەگرێت و پشتیوانی لە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن، وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندراون.

فراناک ڤیاکۆرکای ڕاوێژکاری ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی بێلاڕووس سڤیاتلانا تیخانۆوسکایا وتی سەرکەوتووترین کاری تێکدەرانە بووە لە سەرەتای ساڵی 2022 ەوە تاوەکو ئێستا.

ڕێکخراوەکە وتی بەشەکانی پێشەوە و ناوەڕاستی فڕۆکەکە و ئالیەری ڕادارەکەی زیانییان بەرکەوتووە، ئەوەش لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە هێرشەکەدا کە لە بنکەی ئاسمانی ماچولیشی لە نزیک مینسک ڕوویداوە.

تیخانۆوسکایا وتی " شانازی بە سەرجەم ئەو بێلاڕووسییانەوە دەکەم کە بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی دووڕەگی ڕووسیا لە بێلاڕووس و شەڕکردنیان بۆ ئازادی ئۆکرانیا."

گروپی مافەکانی مرۆڤی بێلاڕووس ڤیاسنا ڕۆژی دووشەممە وتی ژنێک لە ماچولیشی دەستبەسەرکراوە، بەڵام هۆکار و شوێنی هێشتنەوەکەی نەزاندراوە.

هیچ زانیارییەکیش نیە لەسەر ئەوەی ئایا دەستبەسەرکردنەکەی پەیوەندی بە تەقینەوەی فڕۆکەکەوە هەیە یاخود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG