وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئالێکسی زایتسێڤ وتی ڕووسیا چەکی ناوەکی لە ئۆکرانیا بەکارناهێنێت.
زایتسێڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت بەکارهێنانی چەکی ناوەکی لەلایەن ڕووسیاوە لەگەڵ ئەوەدا ناگونجێت کە ڕووسیا بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " ناوی دەبات لە ئۆکرانیا.
لە 14 ی مانگی چواردا بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا ویلیام بێرنس وتی بەپێی ئەو شکستانەی ڕووسیا توشی بووە لە ئۆکرانیا " هیچ کەسێکمان ناتوانین مەترسی پەنابردن بۆ چەکی ناوەکی بە کەم بزانین."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز