Accessibility links

کەشتییەکی جەنگی ڕووسیا لە دەریای نەرویجی مەشق دەکات


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت کەشتییەکی جەنگی ڕووسی کە موشەکی کروزی دەنگبڕی لەسەر بووە لە دەریای نەرویجیدا مەشقی کردووە.

وەزارەتەکە وتی " ستافی کەشتی ' ئەدمیڕاڵی کەشتیگەلی گۆرشکۆڤی یەکێتی سۆڤییەت ' مەشقێکی بەرگری ئاسمانییان لە دەریای نەرویجیدا ئەنجام داوە."

وتیشی " ستافەکە لە دەریای نەرویجیدا مەشقێکیان ئەنجام داوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی دروستکراوی ئاسمانی دوژمن."

هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بە موشەکی کروزی دەنگبڕی زیکرۆنەوە کەشتییەکەی ڕەوانەی زەریای ئەتڵەسی کرد.

کەشتیەکە موشەکی زیکرۆنی لەسەرە کە ڕووسیا دەڵێت خێراییەکەی نۆ هێندە خێراتر لە خێرایی دەنگ و مەوداکەی دەگاتە زیاتر لە 1000 کم.

هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی پێشووی ڕووسیا دمیتری مێدڤیدیڤ هۆشداریدایە ئەمەریکا و وتی موشەکە دەنگبڕەکان بەمزووانە دەگەنە کەناراوەکانی ناتۆ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG