Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا: ژێرئاوگەڕێکی ڕووسی بە موشەکی کروز لە ئۆکرانیا دەدات


ڕووسیا بۆ یەکەمین جار ڕایگەیاند ژێرئاوگەڕەکەی دەریای ڕەشی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لەڕێی موشەکی کروزی کالیبرەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە تیایدا کۆمەڵێک موشەکی کالیبر لە دەریاوە دەردەچن و بەرەو ئاڕاستەکانیان دەڕۆن، وەزارەتەکە وتی ئاڕاستەکانیان ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکرانیا بوون.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی وتی ئەمە یەکەمین جارە سوپای ڕووسیا باس لە بەکارهێنانی ژێرئاوگەڕەکانی بکات بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ئۆکرانییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG