Accessibility links

میدیاکان دەڵێن ڕووسیا ژمارەیەک کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئەمەریکا دەسـتگیرکردووە


میدیاکان لە ڕووسیا باس لەوە دەکەن ئەفسەرانی دەزگای هەواڵگری روسی بۆ سیستمەکانی پاراستنی کۆمپیوتەر لە هاککردن دەستگیرکراون بە تۆمەتی خیانەتکردن و دەڵێن زانیاری نهێنیان داوە بە دەزگای زانیاری ئەمەریکا CIA.

ئاژانسی هەواڵەکانی ئینتەرفاکس دەڵێت بەپـێی چەند سەرچاوەیەک هەریەک لە سێرگێی میخایلۆڤ و دیمیتری دۆکوچایڤ کە کاریان بۆ بەشی پاراستنی سیستمی کۆمپیوتەر بۆ دەزگای هەواڵگری نێوخۆی روسیا دەکرد، هەتا دەستگیرکردنیان لە مانگی دوازدەی ساڵی رابردوودا هەردووکیان، بە هاوکاریکردنیان لەگەڵ CIA تۆمەتبارکراون.

هەرچەندە هیچ بەرپرسێکی روسی بە ئاشکرا لێدوانیان لەو بارەیەوە نەداوە ، بەڵام سەرچاوەکانی میدیای روسیا ئەوانەی پەیوەندیان لەگەڵ دەزگاکانی ئاسایشی روسیادا هەیە بە درێژی راپۆرتیان لەسەر ئەم مەسەلەیە بڵاوکردووەتەوە. هاوکات بەرپرسی جێبەجێکاری دەزگای ئاسایش" کاسپەرسکی لاب" ئەویش گوایە بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە خیانەت دەستگیرکراوە.

XS
SM
MD
LG