Accessibility links

پوتن بۆ سەرۆک ترامپ: ڕوسیا ئامادەیە پەیماننامەی ستارت درێژ بکاتەوە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکیدا وتی بە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپی ڕاگەیاندووە کە ڕوسیا ئامادەیە پەیماننامەی سنووردانان بۆ چەکی ستراتیژی ناوەکیی " ستارت " درێژ بکاتەوە کە لە ساڵی 2021 دا ماوەکەی بەسەر دەچێت.

پوتن لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ فۆکس نیوز وتی " ڕوسیا ئامادەیە ئەم پەیماننامەیە درێژ بکاتەوە بەڵام دەبێت سەرەتا لەسەر وردەکارییەکان ڕێکبکەوین، چونکە هەندێک چەکمان هەیە بۆ هاوبەشە ئەمەریکییەکانمان."

وتیشی " پێمان وایە ئەوان بەتەواوەتی پابەند نین بە پەیماننامەکەوە بەڵام شارەزایان ئەوە دیاری دەکەن."

پەیماننامەی ستارت کە لە ساڵی 2010 دا واژۆ کرا ماوەی 10 ساڵ بەردەوام دەبێت و دەتوانرێت درێژ بکرێتەوە بۆ پێنج ساڵی دیکە.

لە کاتێکدا سەرۆک ترامپ ڕەخنەی لە ڕێکەوتنەکە گرت و بە ڕێکەوتنێکی خراپ ناودێری کردووە، پشتیوانیکەران لەو ڕێکەوتنە دەڵێن ئەوە گرنگە بۆ دروستکردنی هۆکارێکی نوێی چاودێری، بە گۆڕینەوەی زانیارییەکانیشەوە کە دەتوانرێت هەردوولا لێکۆڵینەوە لە پابەندبوونی یەکتری بکەن بە ڕێکەوتنەکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG