Accessibility links

بەرپـرسێکی ڕووسیا: ئەمەریکا 20 بنکەی سەربازی هەیە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان لە سوریا


بەرپـرسێکی ڕووسیا دەڵێت ئەمەریکا 20 بنکەی سەربازی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیـیەکانی سوریا هەیە وە چەکی پـێشکەوتووی بەو هێزە کوردیـیانە دەدات.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی نۆڤۆستی دەوڵەتی ڕووسیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە زاری ئەلێگزاندەر ڤێنێدیکتۆڤ یاریدەدەری سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا بڵاویکردووەتەوە کە وتوشیەتی پـێدانی ئەو چەکە پـێشکەوتووانە بە هێزە کوردیـیەکان وەهای لە کوردەکان کردووە خواستی جوداخوازیان هەبێت و ئەم کارەش تورکیای ئیستیفزازکردووە و وەهای لێکردووە ئۆپەراسیۆنی لەشکری لە دژی عەفرین ئەنجام بدات.

جێی ئاماژەیە ڕووسیا بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بە مەترسـیـیەک دادەنێت بۆ سەر بەرژەوەندیـیەکانی لەو وڵاتەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بنکەی هێزی دەریایی خۆی لێـیە.

کاربەدەستانی کوردی سوریا چەندان جار جەختیان کردووەتەوە کە هیچ بەرنامەیەکیان بۆ جیابوونەوە لە سوریا نیـیە.

چاودێران دەڵێن تورکیا بەبێ بوونی گڵۆپی سەوز لە لایەن مۆسکۆوە ناتوانێت هێرشی سەر عەفرین ئەنجام بدات. لەگەڵ دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین سەربازانی ڕووسی لە خاڵەکانی چاودێری عەفرین کشانەوە.

XS
SM
MD
LG