وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان بە ڕێگەی تەلەفونهوه وتووێژی لەگەڵ جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردووە سەبارەت به چهند بابهتێـک، لەوانە ئەگەری گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوبەش لە دژی بەرەی نوسرەی سەر بە ئهلقاعیدە.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ئەمەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەمەریکا پـێشنیاری ئهنجامدای وتووێژەکەی کردبوو کە تیایدا باسیش لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان فەڵەستینیـیەکان و ئیسرائیلیهکانیش کرابوو.
جێی ئاماژەیە پـێشتر ڕووسیا پـێشنیاری کردبوو بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا کە پـێکەوە هێرشی هاوبەش لە دژی داعش لە سوریا ئەنجام بدەن، بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پـێشنیارەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند ئامادە نیـیه هیچ کارێـکی لەشکری به هاوبەشی لەگەڵ ڕووسیا له سوریا ئهنجام بدات.