Accessibility links

ئینتەرفاکس: ڕووسیا داوای گەڕاندنەوەی سیاسەتی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە دەکات لەگەڵ ئەمەریکادا


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاوە بڵاویکردەوە ڕووسیا و ئەمەریکا پێویستە بگەڕێنەوە سەر " ڕێساکانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە " ی سەردەمی جەنگی سارد.

ئینتەرفاکس لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاوە بڵاویکردەوە ڕووسیا کراوەیە بەڕووی گفتوگۆیەکی ڕاستگۆیانەدا لەگەڵ ئەمەریکادا کە لە ڕێزگرتنی هاوبەشەوە سەرچاوەی گرتبێت، وتیشی هیوادارە بتوانرێت پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە ئاسایی بکرێنەوە.

ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەکاتێکدا ڕووسیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمەریکاش سزای ئابووریی توندییان سەپاندووە بەسەر مۆسکۆدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG