Accessibility links

ڕووسیا ئەمەریکا بە تۆمەتی " دوژمنکارییەکی گەورەی ئەلیکترۆنی " تۆمەتبار دەکات


ڕووسیا ئەمەریکای بە تۆمەتی ڕابەرایەتیکردنی هەڵمەتێکی گەورەی " دوژمنکاری ئەلیکترۆنی " دژی ڕووسیا تۆمەتبارکرد و دەڵێت ڕۆژانە سەدان هەزاران هێرشی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر وڵاتەکە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی ڕاگەیاندنەکان و ژێرخانە هەستیارەکان و سیستمەکانی پشتیوانیکردن لە ژیان لە ڕووسیا کراونەتە ئامانجی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەرچاوەی هێرشەکان دەناسرێنەوە و هێرشبەرەکانیش بەپێی یاسا لەکۆتاییدا لەسەر کارەکانیان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت."

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی ڕەنگە ڕووسیا پلانی ئەنجامدانی هێرشێکی ئەلیکترۆنی هەبێت دژی ئەمەریکا، بەڵام کرێملن ڕەتی کردەوە ڕووسیا پلانی لەوجۆرەی هەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی باوەڕی وایە حکومەتی ئۆکرانیا کە لە مانگی دوودا پێکهێنانی " سوپایەکی ئای تی " ڕاگەیاند، دەستی هەبووبێت لە هێرشەکاندا و " هێرشی ئەلیکترۆنی " دژی ڕووسیا ئەنجامداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG