Accessibility links

ڕووسیا بە ئەمەریکا دەڵێت پشکنینەکان بەپێی پەیماننامەیەکی کۆنتڕۆڵکردنی چەک ڕادەگرێت


وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت مۆسکۆ بە واشنتنی ڕاگەیاندووە کە بەپێی پەیماننامەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک " ستارت " چالاکی پشکنینەکان ڕادەگرێت، وتیشی ڕووسیا پابەند دەبێت بە سەرجەم بڕگەکانی پەیماننامەکەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی ڕووسیا ناچار بووە " پەنا بباتە بەر ئەم ڕێوشوێنە، ئەوەش بەهۆی پێداگری واشنتنەوە لەسەر ئەوەی کە لە کۆتاییدا هەوڵی دووبارە دەستپێکردنەوەی چالاکی پشکنینەکان دەدات بەشێوەیەک کە ڕەوشی ڕاستەقینەی ئێستا لەبەرچاوناگرێت."

وتیشی ئەو مەرجانەی کە واشنتن پێشنیاری کردوون " بەشێوەیەکی تاکلایەنانە لەبەرژەوەندی ئەمەریکان و ڕێگە نادەن ڕووسیا پشکنین لەسەر خاکی ئەمەریکا ئەنجام بدات."

جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو وتی ئەگەر مۆسکۆ ئامادەبێت دەستبکاتەوە بە کارکردن لە بواری دانانی سنوورێک بۆ چەکی ناوەکی، ئەوا بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی ئامادەیە وتووێژبکات بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک هەتا شوێنی پەیماننامەی ستارت نیو بگرێتە کە لە ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG