Accessibility links

پوتن دەڵێت ئەگەر ئەمەریکا لە پەیماننامەی چەکی ناوەکی بکشێتەوە ئەوا بە هەمان شێوە وەڵامدەدەینەوە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی ئەگەر ئەمەریکا لە پەیماننامەی چەکی ناوەکی بکشێتەوە ئەوا ڕوسیا بە هەمان شێوە وەڵامدەداتەوە و وەڵامدانەوەکەش خێرا و چالاک دەبێت.

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی " ئەگەر ئەمەریکا لە پەیماننامەی چەکی ناوەکیی مەودا ناوەند بکشێتەوە ئەوا پرسیاری سەرەکی ئەوە دەبێت چی لەو موشەکانە دەکەن کە ئێستا هەن. ئەگەر بیان نێرن بۆ ئەوروپا ئەوا وەڵامی ئێمە هاوشێوەی ئەوە دەبێت."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا ڕایگەیاند بە نیازە لە پەیماننامەی چەکی ناوەکی بکشێتەوە کە لە ساڵەکانی هەشتاکاندا واژۆ کراوە و پەیماننامەکە ڕێگە دەگرێت لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوەکی و تەکنەلۆجیای ناوەکی. ئەمەریکا دەڵێت هۆکاری سەرەکی کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە ئەوەیە کە ڕوسیا بەبەردەوامی پەیماننامەکەی پێشێل کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG