Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت ئامادەیە لەگەڵ ئەمەریکادا گفتوگۆ بکات بۆ ڕزگارکردنی پەیماننامەی چەک


وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکادا بۆ هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی پەیماننامەی چەکەکە کە بووە هۆی کۆتایی هێنان بە جەنگی سارد و وتیشی مۆسکۆ پابەند دەبێت بە بەرپرسیارێتییەکانەوە ئەگەر واشنتنیش بە هەمان شێوە پابەند بێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بە پەیماننامەی چەکی ناوەکیی مەودا ناوەند دەدا کە لە ساڵی 1987 دا واژۆ کراو و هەموو موشەکە ناوەکیی و کلاسیکی سۆڤییەت و موشەکی ئەمەریکی مەودا کورتی قەدەغەکرد.

وەزارەتەکە لە ساڵیادی سی ساڵەی واژۆکردنی پەیماننامەکەدا ئەم بەیاننامەیەی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی مۆسکۆ ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بەو کێشانەی لە پەیماننامەکەدا هەیە و بەڵام پێی وایە زمانی ئاگادارکردنەوە و هەوڵدان بۆ فشار خستنە سەر ڕوسیا لەڕێی سەپاندنی سزاکانەوە شتێکی جێی قبوڵ کردن نیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG