Accessibility links

ڕووسیا بۆ ڕۆژئاوا: نابێت بنکەی سەربازیتان هەبێت لەو وڵاتانەی کە پێشتر سەر بە یەکێتی سۆڤیەت بوون


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتی وڵاتانی ڕۆژئاوا نابێت بنکەی سەربازیی لە هیچ وڵاتێک لەو وڵاتانەی کە پێشتر سەر بە یەکێتی سۆڤیەت بوون دابمەزرێنێت.

دەزگای هەواڵی ئار ئەی و تاسی ڕووسی لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤەوە بڵاوییان کردەوە مۆسکۆ پێی وایە جێی قبوڵکردن نیە کە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا میوانداری چەکە ناوەکییەکانی ئەمەریکایان کردووە.

وتیشی ڕووسیا ڕێوشوێن دەگرێتەبەر تاوەکو ڕێگە نەدات ئۆکرانیا ببێتە خاوەنی ئەو جۆرە چەکانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG