Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت ئۆکرانیا هەوڵی هێرشی بێسوود دەدات لە هەرێمەکانی میکۆلایڤ و خێرسۆن


دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسیا بڵاویکردەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵی هێرشێکییان داوە لە هەرێمەکانی میکۆلایڤ و خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا و زیانێکی گەورەی گیانییان بەرکەوتووە.

گوتی " هێرشەکەی دوژمن زۆر بە خراپی شکستی هێنا."

سوپای ئۆکرانیا دەڵێت ڕۆژی دووشەممە هێزەکانی ئۆکرانیا دەستیانکردووە بە هێرشە پێچەوانەکەیان بۆ سەر هەرێمەکانی باشووری وڵاتەکە، کە ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوان دەکرێت و مەبەست لێیان کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی باشووری ئۆکرانیایە کە ڕووسیا داگیریکردوون.

ڕووسیا بۆردومانی شاری میکۆلایڤی کردووە، سەرۆکی شارەوانی شارەکەش دەڵێت خانووەکان بەرکەوتوون و لانیکەم دوو کەس کوژراون.

لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەیدا لە ئۆکرانیا، ڕووسیا ناوچەیەکی بەرفراوانی لە باشووری ئۆکرانیا داگیرکرد، لەوانەش هەرێمی خێرسۆن کە ئۆکرانیا هەوڵ دەدات لەڕێی هێرشە پێچەوانەکانیەوە دووبارە کۆنتڕۆڵی بکاتەوە.

وتەبێژی سەرکردایەتی باشووری ئۆکرانیا ناتالیا هومینیوک گوتی هێزەکانی ئۆکرانیا هێرشە پێچەوانەکەیان لە کۆمەڵێک ئاڕاستەوە لە باشووری وڵاتەکە دەستپێکردووە، یەکێک لە شوێنەکان خێرسۆنە کە دەکەوێتە باکووری نیمچە دوورگەی کرایمییەوە.

ئۆکرانیا چەکە ڕۆژئاواییە پێشکەوتووەکانی بەکارهێناوە بۆ بە ئامانجکردنی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی ڕووسیا و پچڕاندنی هێڵی دابینکردنی پێویستییەکان بۆ هێزەکانی ڕووسیا لە باشووری ئۆکرانیادا. هومینیوک وتی ئۆکرانیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە 10 شوێنی کردۆتە ئامانج و " بەبێ هیچ گومانێک دوژمنی لاواز کردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG