Accessibility links

ڕووسیا لێکۆڵینەوە لەو هەواڵانە دەکات کە گوایە هێزە تایبەتییەکانی بەڕیتانیا لە ئۆکرانیان


دەزگای باڵای لێکۆڵینەوەکانی ڕووسیا دەڵێت لێکۆڵینەوە لە هەواڵێکی دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ڕووسی دەکات کە تیایدا باس لەوە دەکات هێزی تایبەتی ساسی بەڕیتانی ڕەوانەی ئۆکرانیا کراون.

هێزی تایبەتی ساسی بەڕیتانیا هێزێکی سەربازیی باڵایە و بەشێوەیەک مەشقیان پێکراوە کە ئۆپەراسیۆنی تایبەت و چاودێری و دژە تیرۆر ئەنجام بدەن. دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی نۆڤۆستی ڕووسی ڕۆژی شەممە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاسایشی ڕووسیاوە بڵاویکردەوە نزیکەی 20 سەربازی هێزی تایبەتی ساسی بەڕیتانیا ڕەوانەی هەرێمی لڤیڤی ئۆکرانیا کراون.

دەزگای لێکۆڵینەوەکانی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی لێکۆڵینەوە لە هەواڵەکە دەکات کە گوایە " هێزە تایبەتییەکان بەمەبەستی یارمەتیدانی خزمەتگوزاری تایبەتی ئۆکرانیا لە ڕێکخستنی کاری تێکدەرانە لەسەر خاکی ئۆکرانیا ڕەوانەی ئەو وڵاتە کراون."

وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی " ئێمە لێدوان لەسەر هێزە تایبەتییەکان نادەین."

لە ماوەی ڕابردوودا لەم ساڵدا بەڕیتانیا ڕاهێنەری سەربازیی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردبوو تاوەکو هێزەکانی ئۆکرانیا فێر بکەن لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی چەکی دژە تانک، بەڵام لە 17 ی مانگی دوودا حکومەتی بەڕیتانیا ڕایگەیاند سەرجەم هێزەکانی لە ئۆکرانیا کشاندۆتەوە، تەنها ژمارەیەک ماونەتەوە بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG