Accessibility links

ڕووسیا و ئۆکرانیا زیندانییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن


ئۆکرانیا و ڕووسیا نزیکەی 200 زیندانییان لە نێوانیاندا ئاڵوگۆڕکرد، لاشەی دوو خۆبەخشی بەڕیتانیش ڕەوانەی ئۆکرانیا کرانەوە.

سەرۆکی ستافی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئاندری یەرماک وتی 116 ئۆکرانی گەڕێندراونەتەوە، هاوکات دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕووسیاوە بڵاوییان کردەوە 63 زیندانی جەنگ ئازاد کراون.

یەرماک وتی " توانیمان 116 کەس لە خەڵکەمان لە بەرگریکارانی ماریوپۆڵ و پارتیزانەکانی خێرسۆن و نیشانشکێنەکانی باخموت و پاڵەوانەکانی دیکەمان ئازاد بکەین."

یەرماک وتیشی لاشەی خۆبەخشە بەڕیتانییەکانیش کە کارمەندی یارمەتییە مرۆییەکان بوون، ئاندرو باگشۆو و کریس پاری، گەڕێندراونەتەوە بۆ ئۆکرانیا.

خێزانەکەی پاری پێشتر ئاماژەیان بەوەدابوو پاری و باگشۆو لە ماوەی هەوڵێکیاندا بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا لە مانگی یەکدا کوژراون.

بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت چەند سەربازێکی " گرنگی " ڕووسیایان ئازاد کردووە، وتیشی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لە ڕێی نێوەنگری ئیماڕاتەوە بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG