Accessibility links

ڕووسیا و ئۆکرانیا نزیکەی 50 بەندکراوی جەنگ دەگۆڕنەوە


بەرپرسانی مۆسکۆ و کیێڤ دەڵێن ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە کۆمەڵێک بەندکراوییان گۆڕیوەتەوە، هەر یەکێکیان 50 بەندکراوییان ئازاد کردووە.

بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەدا 52 دەستگیرکراو گەڕێندراونەتەوە، لە نێویاندا سەرباز و دەریاوان و پاسەوانی سنوور و ئەندامانی پاسەوانی نیشتیمانی و پزیشکییان تێدا بووە.

وتیشی کار لەسەر گۆڕینەوەی زیاتری بەندکراوەکان دەکرێت. بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی دوابەدوای گفتوگۆکان ئۆکرانیا 52 بەندکراوی جەنگی ڕادەستی ڕووسیا کردۆتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا دێنیس پوشیلینی بەرپرسی هەرێمی دۆنێتسک کە ڕووسیا پشتگیری لێدەکات وتی گۆڕینەوەی بەندکراوەکان لەگەڵ ئۆکرانیادا بەڕێوەدەچێت.

وتیشی هەر یەکێکیان 50 بەندکراوییان ئازاد کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG