Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت کۆگایەکی تەقەمەنی سیستمی موشەکی هیمارسی لە ئۆکرانیا لەناوبردووە


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا کۆگایەکی تەقەمەنییان لە شاری ئومانی نزیک ناوەڕاستی ئۆکرانیا لەناوبردووە کە تەقەمەنی سیستمی موشەکی هیمارسی ئەمەریکی و هاویتزەری ئێم 777 ی تێدا هەڵگیراوە.

ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو هەواڵەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا پشتڕاست بکاتەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا گوتی لە هێرشەکەدا زیاتر لە 300 موشەکی لەناوبردووە.

کیێڤ پێشوازی لە گەیشتنی سیستمی موشەکی هیمارسی پێشکەوتوو و مەودا درێژی ئەمەریکی کردووە، هاوکات مۆسکۆ ڕۆژئاوای تۆمەتبار کردووە بەوەی لەڕێی پڕچەککردنی ئۆکرانیاوە ململانێکان درێژتر دەکەنەوە."

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بانگەشەکانی ڕووسیای لەسەر ئەوەی گوایە شەش سیستمی موشەکی هیمارسی ئەمەریکی لە ئۆکرانیا لەناوبردبێت ڕەت کردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG