باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسێلی نیبینزیا بە ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیەنێت ڕووسیا دەتوانێت کارێک بکات " بارە گەنمەکانی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە بە پارێزراوی تێپەڕ ببن "، بەڵام ڕووسیا بەرپرسیار نابێت لە دامەزراندنی ڕێڕەوەکان.
نیبینزیا ڕایگەیاند " ئێمە بەرپرس نین لە دامەزراندنی ڕێڕەوی پارێزراو. ئێمە وتمان دەتوانین کارێک بکەین تێپەڕبوونەوەکان بە پارێزراویی ببێت ئەگەر ئەم ڕێڕەوانە دابمەزرێندرێن. دایان بمەزرێنن. ئەوە ڕوون و ئاشکرایە ڕێڕەوەکان دەبێت بە ناوچەیەکدا بڕوات کە لە مین پاککراوەتەوە، کە لەلایەن ئۆکرانییەکانەوە مینڕێژکراون، یان ئەوەی دڵنیاببیتەوە لەوەی کە ڕێڕەوەکە بە شوێنێکی دیکەدا بڕوات و دووربێت لە ناوچە مینڕێژکراوەکان."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ڕووسیا پێشنیاری تێپەڕبوونی گەنمی ئۆکرانیا دەکات بە پارێزراوی، بەڵام بەرپرسیار نابێت لە ڕێڕەوەکان
