Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت کەمکردنەوەی گرژییەکان ئاگربەست نیە


ڤلادیمیر مێدینسکی
ڤلادیمیر مێدینسکی

بەرپرسی شاندەکەی ڕووسیا ڤلادیمیر مێدینسکی لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ ئۆکرانیا وتی ڕووسیا بەڵێنیداوە ئەرکە سەربازییەکانی لە دەوروبەری کیێڤ و باکووری ئۆکرانیا کەم بکاتەوە، بەڵام ئەمە مانای ئاگربەست نیە، گفتوگۆکان هێشتا زۆرییان ماوە.

مێدینسکی بە دەزگای هەواڵی تاسی وت " ئەمە ئاگربەست نیە بەڵکو ئامانجێکە بۆ ئەوەی قۆناغ بە قۆناغ بگەین بە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ململانێکە."

مێدینسکی وتی ڕووسیا بەوەی کە ڕازیبووە لەسەر ئەگەری کۆبوونەوەی سەرۆکەکانی دوو وڵاتەکە لەکاتێکدا ئەگەر بگەین بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی، جارێکی دیکە هەنگاوێکی ناوە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان.

وتی " بەڵام هێشتا زۆرمان ماوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەین بۆ ئەو جۆرە ڕێکەوتنە کە لەسەر بنەمای هاوبەشی پەسەندکراو بێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG