میدیاکانی ڕووسیا دەڵێن وڵاتەکەیان لە وتووێژدایە لەگەڵ تورکیا بۆ کڕینی سیستەمی دیکەی بەرگری موشەکی جۆری S-400 ڕووسیایی.
ئاژانسی ئینتەرفاکس ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئەلێگزاندەر میخەێیڤ سەرۆکی کۆمپانیای ڕۆزبۆرۆنکسپـۆرتی حکومی بۆ دروستکردنی چەک گوتویەتی مۆسکۆ و ئەنکەرە وتووێژدەکەن لە بارەی کڕینی سیستەمی دیکەی S-400 و کاتی پـێدانی بە تورکیا.
بەڵام ناوبراو نەیگوت چەند S-400 ی دیکە بە تورکیا دەدەن و بە بەهای چەند.
تورکیای ئەندامی ناتۆ لە مانگی حەوت یەکەم سیستەمی S-400 ی لە ڕووسیا وەرگرت، سەرەڕای ناڕەزایی زۆری ئەمەریکا.