Accessibility links

سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت ئامادەن فڕۆکەی سوو-57 بە تورکیا بفرۆشن


سەرۆکی ڕووسیا دەڵێت وڵاتەکەی ئامادە گرێبەستی زیاتر لە بواری لەشکری و سیڤیلی لەگەڵ تورکیا ئەنجام بدات، وە یەکێک لە باشترین فڕۆکە جەنگیـیەکانی خۆی بەو وڵاتە بفرۆشێت.

ڤلادیمیر پـوتن ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە مۆسکۆ گوتی ئامادەن فڕۆکەی جۆری سوو-57 کە لە نەوەی پـێنجەمی فڕۆکە جەنگیـیەکانە بە تورکیا بفرۆشن و تەنانەت بە هاوبەشیش لەگەڵیدا دروستیبکەن.

ئەم فڕۆکەیە بە یەکێک لە پـێشکەوتووترین فڕۆکە جەنگیـیەکانی جیهان دادەنرێت و دەتوانێت هەتا ڕادەیەک شوێنی فڕۆکەی F-35 ی ئەمەریکایی بۆ تورکیا بگرێتەوە.

XS
SM
MD
LG