Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت ساڵی داهاتوو سیستەمی S-400 بە تورکیا دەدات


کۆمپانیای ڕۆس ئۆبرۆن ئێکسپـۆرتی ڕووسیایی دەڵێت لە ساڵی داهاتوو دەستدەکات بە پـێدانی کۆمەڵە ئامێرەکانی سـیستەمی بەرگری موشەکی جۆری S-400 بە تورکیا.

ئەلێگزاندەر میخێیڤ سەرۆکی کۆمپانیاکە ئەمڕۆ سێشەممە بۆ ئاژانسی ئنتەرفاکسی وڵاتەکەی ڕاگەیاند بەپـێی گرێبەستەکەیان لەگەڵ تورکیا لە وادەی دیاریکراوی خۆی لە ساڵی 2019 ئامێرەکانی سیستەمەکە بە ئەنکەرە دەدەن.

ساڵی ڕابردوو مۆسکۆ و ئەنکەرە گرێبەستێکیان مۆرکرد بۆ فرۆشتن و کڕینی دوو کۆمەڵە ئامێری سیستەمی بەرگری موشەکی S-400 بەو مەرجەی تاقمێکی تورکی کاریان پـێبکەن.

کڕینی ئەم سیستەمە پـێشکەوتووەی ڕووسیا لە لایەن تورکیاوە بووەتە جێی نیگەرانی بەشێک لە ئەندامانی هاوپەیمانێتی ناتۆ، بە تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG