Accessibility links

ڕووسیا کۆمەڵێـک وێنە و ڤیدیۆ نیشـان دەدات و دەڵێت بەم شێوەیە داعش نەوتی بە تورکیا دەفرۆشێت


ڕووسیا کۆمەڵێـک زانیاری بە وێنە و ڤیدیۆ خستووەتە ڕوو، دەڵێت ئەمانە دەیسەلمێنن کە تورکیا یەکەم کڕیاری نەوتی داعشە. داواشی لە ئانکەرە کرد ڕێگە بە ڕۆژنامەوانان بدات سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە کاری بە قاچاخبردنی نەوتەکەی لێدەکرێت.

ژمارەیەک لە کاربەدەسـتانی باڵای لەشکری ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە 300 ڕۆژنامەوان ئەو بەڵگانەیان ئاشکراکرد.

ئاناتۆلی ئانتۆنۆڤ جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا کە بەشداری لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا کرد، گوتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دارودەسـتەکەی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕاستەوخۆ دەستیان لە بە قاچاخبردنی ئەو نەوتەی داعش هەیە.

کاربەدەستەکان گوتیان داعش 8500 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری تانکەر بەکاردەهێنێت بۆ بە قاچاخبردنی نزیکەی 200 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێـکدا. بەشێـک لەو نەوتە هەناردەی دەرەوە دەکرێت. ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد بەر لەوەی ڕووسیا دەستبکات بە بۆردومانەکانی لە سوریا، داعش بەم فرۆشتنی نەوتە ڕۆژانە 3 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە، بەڵام لەم دوایـیانە بۆ 1.5 ملیۆن دۆلاری کەمیکردووە.

پاشان باسیان لەوە کرد تەنها لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو نزیکەی 2 هەزار تێرۆرست لە تورکیاوە چوونەتە سوریا و پەیوەندیـیان بە داعش و بەرەی نوسرە کردووە. هەروەها نزیکەی 120 تۆن تەقەمەنی و 250 ماشێن لە تورکیاوە بۆ سوریا ڕەوانەکراون.

دواتر جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا گوتی پـێشـبینی دەکات تورکیا ئەو زانیاریـیانە ڕەتبکاتەوە و بڵێت هەڵبەستراون، بۆیە با ڕێگە بە پشـکنینی ئەو ناوچانە بدات کە ئێسـتا ئاشکرامان کردوون.

دەقی کۆنگرەکە

XS
SM
MD
LG