Accessibility links

ئینتەرفاکس: ڕووسیا بە تورکیا دەڵێت ئامادەیە سەبارەت بە ئۆکرانیا لەگەڵ " هێزە بونیادنەرەکاندا " کاربکات


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە ڕووسیا ئامادەیە لەگەڵ هێزە بونیادنەرەکاندا کاربکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانەکانی ئۆکرانیا، ئەوەش لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا.

دەزگاکە وتی لاڤرۆڤ ئەم لێدوانانەی لەمیانەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلۆدا داوە.

لەمیانەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی پیشانداوە بۆ نێوەندگری لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا، هەروەها داوای لە لاڤرۆڤ کردووە کۆتایی بە هێرشە سەربازییەکانیان بهێنن بۆ سەر ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG