Accessibility links

ئینتەرفاکس: ڕوسیا و تورکیا دووبارە خاڵە سنوورییەکانی ئیدلب و حەلەب دەکەنەوە


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی لە زاری سوپای ڕوسیاوە بڵاویکردەوە وڵاتەکە لەگەڵ تورکیادا ڕێکەوتوون لەسەر دووبارە کردنەوەی دوو خاڵی سنووری لە ئیدلب و نزیک حەلەب.

ئەو دوو خاڵە سنوورییەش دەکەونە ئەو ناوچانەوە کە بەپێی ڕێکەوتنێک گرژییەکان تیایدا کەمکراونەتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسی لە زاری ناوەندی ڕوسیاوە بۆ ئاشتەوایی سوریا بڵاویکردەوە ڕۆژی سێشەممە ڕوسیا پێشنیاری ئەوەی کردەوە تورکیا دووبارە ئەم خاڵە سنوورییانە بکاتەوە، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ڕەوشی خراپی مرۆیی لە سوریادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG