Accessibility links

کرێملن: پوتن و ئەردۆگان باسیان لە هەماهەنگی سەربازیی کردووە لە سوریا


وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ

کرێملن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕێکەوتوون لەسەر بەهێزکردنی هەماهەنگی سەربازیی نێوان سوپاکانیان لە سوریا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت پوتن و ئەردۆگان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا باسیان لە هەلی دروستکردنی پەیوەندیی نوێ کردووە لەنێوان ڕوسیا و ئێران و تورکیادا سەبارەت بە سوریا.

دەزگای هەواڵی ڕوسی لە زاری وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤەوە بڵاویکردەوە باس لە سازدانی کۆبوونەوەیەکی نێوان هەر سێ سەرۆکی ڕوسیا و تورکیا و ئێران دەکرێت بەڵام کاتەکەی هێشتا دیاری نەکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG