یەکێـک لە دەرهاویشتەکانی شەڕی ناوخۆی سوریا، پـێکدادانی بەرژەوەندی وڵاتە گەورەکانی ناوچەکەیە، لەوانە تورکیا، ئێران، عەرەبستانی سعودیـیە. لەگەڵ ئەوانیشدا زلهێزە جیهانیـیەکانی وەکو ڕووسیا.
هەرچەندە تورکیا دەڵێت بەردانەوەی فڕۆکە ڕووسیایـیەکە لە ئاکامی بەزاندنی سنووری وڵاتەکەی بووە، بەڵام هیچ گومانی تێدا نیـیە کە تورکیا خوازیارە ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسەر دەسەڵات نەمێنێت، بۆیە بە هاتنی ڕووسیا بۆ نێو شەڕی ناوخۆی سوریا زۆر نیگەران و توڕەیە و بچوکترین شت بەسە بۆ ئەوەی کاردانەوەی هەبێت.
ڕووسیایش کە دەڵێت بۆ شەڕی داعش و تێرۆرزم بۆ سوریا هاتووە، مەبەستی سەرەکی مانەوەی ڕژێمی ئەسەدە لە دەسەڵات، ئەویش بۆ پاراستنی بەرژەوەندیـیە ستراتیژیـیەکانی خۆی لەو وڵاتە، لەوانە مانەوەی تاکە بنکەی دەریایی خۆی لەسەر دەریای سپـی کە لە بەندەری تەرتوسی سوریایە.
جگە لە پـێکدادانی بەرژەوەندیـیەکانی تورکیا و ڕووسیا، چەندان پـێکدادانی دیکەی بەرژەوەندی هەن، وەکو ئەوانەی ئێران و سعودیـیە و چەند وڵاتێکی عەرەبی کەنداو کە ڕەنگێـکی تایفیـیان وەرگرتووە.
پـڕیشکی ئەم پـێکدادانی بەرژەوەندیـیانە لە عێراق و هەرێمی کوردسـتانیش دور نەبووە و قەیرانە زۆرەکانی ئەو وڵاتەشی ئاڵۆزترکردووە.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه ده‌بێت که حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و میوانه‌کان ئه‌م به‌ێزانه ده‌بن:
عادل نوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئسلامی کوردستان.
عدنان که‌رکوکی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان له که‌رکوک.
حه‌سه‌ن جیهاد، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق.
ئێوه‌ش ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فون و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که ڕه‌وانه بکه‌ن.
Tel: +1-202-619-3062
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: voa.kurdish
هەروەها دەتوانن ڕاسـتەوخۆ بەشداری لە بەرنامەکە بکەن لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونی 0772-369-0666 لە هەرێمی کوردسـتان و تەواوی عێراقدا. پەیوەندی لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە وەها دەکات دەنگی ئێوە بە باشی بگاتە لامان و هەروەها بۆ ئێوەش هەرزانترە، بەو پـێـیەی ژمارەیەکی ناوخۆیە.