Accessibility links

کرێملن: ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی تورکی لەدژی هێزەکانی سوریا لە ئیدلب خراپترین سیناریۆ دەبێت


کرێملن وتی جێبەجێکردنی کردەوەی سەربازی تورکی لەدژی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە ناوچەی ئیدلب خراپترین سیناریۆ دەبێت.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لە ماوەی ڕابردوودا وتی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لە ئیدلب تەنها " بابەتی کاتە ". ئەمەش دوای ئەوەی دانوستانەکانی نێوان تورکیا و ڕوسیا سەبارەت بە دەستەبەرکردنی داواکارییەکانی ئەنکەرە شکستیان هێنا.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری بێسکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی مۆسکۆ بەتوندی دژی ئەنجامدانی ئەم کردەوەیەیە بەڵام ڕوسیا و تورکیا بەردەوام لە پەیوەندییدا دەمێننەوە تاوەکو ڕێگە نەدرێت گرژییەکان لە ئیدلب زیاتر ببن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG