وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ده‌ڵێت ملیتانه‌کان له هه‌ریمی ژێرده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداو له سوریا خۆیان بۆ هێرشێکی کیمیایی ئاماده ده‌که‌ن.
له‌شکره‌که له لێدوانێكی شه‌مه دا گوته‌ی سه‌رچاوه‌کانی ناو نه‌هێنراوی هێناوه که کومیته‌ی ڕزگارکردنی شام خۆی بۆ هێرشێک بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌کان له هه‌ریمی ئیدلیب له باکوری ڕۆژئاوای سوریا ئاماده ده‌کات و لۆمه‌که‌شی ده‌خاته سه‌ر حکومه‌تی سوریا.
له‌شکری ڕووسیا گوته‌ی سه‌رچاوه‌کانی هێنایه‌وه که ئیدعا ده‌که‌ن چه‌ندین ده‌فریان بۆ شارۆچکه‌یه‌ک ناردووه و پاشان بۆ گوندێک رایانگواستوه. وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌روه‌ها ئیدعای کرد که قونتراتچییه‌کی به‌ریتانیایی یارمه‌تی به سه‌رهه‌ڵداوان ده‌کات که هێرشه‌که ده‌ست پێبکه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی ڕووسیا چه‌ند رۆژ دوای ئه‌وه دێت که ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریکا جان بۆڵتن هوشداری به حکومه‌تی سوریا دا که چه‌که‌کانی ناو‌کی به کار نه‌هێنێت و به‌ڵینی دا ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات ئه‌وه وه‌ڵامی توندی به دوادا ده‌بێت.