Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت فڕۆکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان نابێت بە ئاسمانی ناوچە پارێزراوەکانی سوریادا بفڕێن

  • VOA News

سەرۆکی شاندی ڕووسیا بۆ وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان دەڵێت ئاسمانی ئەو ناوچە پارێزراوانەی لە سوریا دادەمەزرێن بە ڕووی فڕۆکەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش دادەخرێن.

ئەلیکزاندەر لاڤرێنتیێڤ ئەمڕۆ هەینی گوتی قەدەغەکردنەکە لە ئێستاوە بەسەر فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەسەپـێنرێت کە هەرچەندە ئەم خاڵە لە نێو یاداشتنامەکەدا نەنووسراوە، ئەوەی دوێنێ پـێنجشەممە لە ئەستانە لە لایەن ڕووسیا و تورکیا و ئێران مۆرکرا بۆ دامەزراندنی ناوچەی پارێزراو لە سوریا لە ژێر ناوی "ناوچە بۆ هێورکردنەوەی پەرەسەندنەکان".

گوتیشی لە یاداشتنامەکە نووسراوە کە ڕێگە بە فڕینی فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچانە نادرێت تەنانەت ئەگەر پـێشتر ئاگاداریش بدرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دوێنێ پـێنجشەممە گومانی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر ئەم ڕێکەوتنە و گوتی بوونی ئێران وەکو وڵاتێکی زامنکاری ڕێکەوتنەکە جێی نیگەرانیـیە. هەروەها دیمەشقیش ڕابردوویەکی باشی نیـیە لە جێبەجێـکردنی ڕێکەوتنەکاندا.

XS
SM
MD
LG